سەردێڕ:

پێویستی ڕۆژانەی جەستە بە ئاو لە وەرزی هاویندا چەندە؟

AM:08:28:18/08/2026

736 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر یکاترینا ساوتینا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بڕی پێشنیارکراوی ڕۆژانەی ئاو بریتییە لە۳۰ بۆ ۳٥ میللیلیتر بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشی جەستە، لەگەڵ زیادکردنی ٥٠٠ بۆ هەزار میللیلیتر لە وەرزی هاویندا.


بەگوێرەی وتەی ئەو، پێویستی جەستە بە شلەمەنییەکان تەنها بەند نییە بە پلەی گەرمای کەشوهەواوە، بەڵکو کاریگەریشی لەسەرە لەلایەن کێشی جەستە، ئاستی چالاکییە جەستەییەکان، تەمەن، باری تەندروستی.

دەڵێت، "هەموو کاتێک ئامۆژگاری دەبیستین کە ڕۆژانە دوو لیتر ئاو بخۆینەوە، بەڵام ئەمانە تەنها ڕێنمایی گشتین. لەوانەیە ئەم بڕە بۆ هەندێک کەس بەس نەبێت، لە کاتێکدا بۆ هەندێکی تر زۆر زۆر بێت".

وتی، کەسی پێگەیشتوو ڕۆژانە پێویستی بە نزیکەی ۳۰ بۆ ۳٥ میللیلیتر شلەمەنییە بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشی جەستەی. بۆ نموونە، ئەو کەسەی کێشی ۷۰ کیلۆگرامە، پێویستی بە نزیکەی ۲.۱ بۆ ٢.٥ لیتر شلەمەنییە لە ڕۆژێکدا. ئەم بڕەش سەرجەم ئەو شلەمەنیانە دەگرێتەوە کە جەستە بەدەستی دەهێنێت، نەک تەنها ئاو؛ وەک شۆربا، خواردنەوەکان، شیر، لەگەڵ ئەو ئاوەی لە سەوزە و میوەکان و خۆراکەکانی تردا هەیە.

سەبارەت بە وەرزی هاوین، پێویستی جەستە بە شلەمەنییەکان بە شێوەیەکی سروشتی زیاد دەکات. ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر پلەی گەرمای هەوا لە ۳۰ پلەی سەدی تێپەڕی، یان کەسەکە زۆر ئارەق بکاتەوە، یان وەرزش بکات، یان لە دەرەوە کار بکات، یان کاتێکی زۆر لەبەر تیشکی خۆر بەسەر بەرێت، ئەوا ئامۆژگاری دەکرێت کە نزیکەی ٥۰۰ بۆ هەزار میللیلیتر شلەمەنی بۆ ئەو بڕە ئاساییەی خۆی زیاد بکات. ئەم بڕەش لەگەڵ ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی چڕدا زیاد دەکات، چونکە لەدەستدانی شلەمەنی بەهۆی ئارەقکردنەوەی زۆرەوە لەوانەیە بگاتە چەند لیترێک لە ڕۆژێکدا".













گەلەری