سەردێڕ:

حکومەتی عێراق لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی روونکردنەوە دەدات

PM:11:41:17/08/2026

1424 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هێزێکی دژەتیرۆری عێراق بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبیان لە زیقار دەستگیر کرد و چاوگێکی ئەمنی دەڵێت، دەستگیرکردنەکەی پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە هەیە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشكرای کرد، عەباس حسێن، بەڕێوەبەری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەرایسۆنەکانی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی بە فەرمانی دادگا دەستگیر کراوە.

هاوکات لە راگەیەندراوێکدا حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەو بەرپرسە رادەستی هیزەکانی ئاسایشیان کراوەتەوە و لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری ریکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

هەروەها میدیاکانی عێراقیش لە زاری چەند چاوگێکی حکومەتی عێراقەوە دەڵێن، دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە هەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی تایبەت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "عەباس حسێن" بەڕێوەبەری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەرایسۆنەکانی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی و هاوکات بەرپرسی هەواڵگری بزووتنەوەی نوجەبا و دەستگیریان کردووە.













گەلەری