PM:10:22:17/08/2026
816 جار خوێندراوەتەوە
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه‌كان له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند، لێدانی به‌رپرسانی عێراقی له رێگه‌ی درۆنه‌كانی ئێرانه‌وه شتێكی خه‌مناكه و ده‌شڵێت، "پێویستە برایان له سوپای پاسداران خاكی عێراق بۆردومان نه‌كه‌ن".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، موقته‌دا سه‌در له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر عێراق به درۆنی دوژمنان لێی بدرێت، ئه‌وه شوێنی شانازییه، به‌ڵام لێدانی خاكی عێراق به درۆنی برایانمان له ئێران، شتێكی خه‌مناكه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بۆردومانه‌كه بۆ به‌رپرسانی عێراقی بێت، چ له به‌غدا بێت یان له هەرێمی كوردستان یان له هه‌ر بستێك له خاكی عێراقی پیرۆز بێت".
وتیشی، "پێویستە برایان له سوپای پاسداران خاكی عێراق بۆردومان نه‌كه‌ن،
چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی دڵخۆشبوونی دوژمنان، له خودا‌ش ده‌پارێڕێمه‌وه ناوچه‌كه
له جه‌نگ بپارێزێت و عێراقی ئازیزمان له هه‌موو مه‌ترسییه‌ك به‌دووربێت، سه‌رچاوه‌ی
مه‌ترسییه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت".
ئەوە لەكاتێكدایە دژەتیرۆری کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوی پێشکەوتوو لە جۆری "حەدید-١١٠" لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پیرمام لە پارێزگای
هەولێر کران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان (له‌لایه‌ن پارتیەوە به‌ڕێوه‌ده‌برێت
و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه)، ئامانجی هێرشەکان بارەگای
نوسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن بووە،
بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.