سەردێڕ:

دهۆک؛ حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەخۆشخانەیەکی ئەهلی بە بیانووی مامەڵەی نەشیاو داخست

PM:08:19:17/08/2026

788 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەخۆشخانەیەکی ئەهلی دهۆکی بە بیانوی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ ستاف و کارمەندانی خۆی داخست، بەرپرسانی نەخۆشخانەکەش دەڵێن، داخستنەکە لەبەر ئەوە نەبووە، بەڵکو لەبەر هەرزانی و کوالێتیی نەخۆشخانەکە بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، حکومەتی ماوەبەسەرچووی مەسرور بارزانی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە دهۆک دوای تەنها مانگێک و نیو بە بیانوی مامەڵەیەکی نەشیاو و ناشرین لەگەڵ کارمەند و ستافی نەخۆشخانەکە داخست، لە ئێستاشدا هیچ کارێکی تێدا ناکرێت و بیناکەی بۆ فروشـتن دانراوە.

بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیە دەڵێن، ئەو هۆکارەی باس دەکرێت کە نەخۆشخانەکەی لەسەر داخراوە دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵکو هۆکاری سەرەکیی گرتنی نەخۆشخانەکە هەرزانیی نرخەکان و باشیی کوالێتیی کارەکە بووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەگەر نەخۆشخانەکە دانەخرایە، کاری نەخۆشخانە ئەهلییەکانی تری بەرپرسان کەم دەبووەوە، هەر لەبەر ئەوەش دژایەتییان کراوە و داخراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە حەوت ساڵی حکومەتی ماوەبەسەرچووی مەسرور بارزانیدا کەرت تەندروستی ڕۆژ بە ڕۆژ لە پاشەکشەدایە.













گەلەری