سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و دەبێت بیر لە رێگەیەکی تر بکەنەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە، عێراق زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و ناکرێت بۆ هەناردەکردنی نەوت تەنها پشت بە یەک رێگە ببەستن.
سەرۆک وەزیرانی
عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لە لێپرسراوان، خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەدزنەوە،
لە کاتێکدا ئەوان دەیانەوێت ئابووریەکی بەیز بنیاد بنێن.
عەلی زەیدی،
وتوشیەتی، هەر بەرمیلێک نەوت کە نەفرۆشرێت، هۆکارە بۆ دواکەوتنی مووچە و خزمەتگوزارییە
گشتییەکان، یاخود دەبێت زیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت و دەبێت لێپپرسراوان بەرپرسیارێتی هەڵگرنو دەوڵتر پابەندبوونی هەیە و بەشێکی زۆری ئەو پابەندبوونانەش دەکەونە ژێر دەسەڵاتی
وەزارەتی نەوتەوە.
عەلی زەیدی جەختیشیکردووەتەوە،
هیچ بیانوویەک نییە و ئەوان ئەنجامیان دەوێت، پێشبینیش دەکەن هەفتەی داهاتوو ئەو ئەنجامانە
ببینین.