دوای ئەوەی بەشێك لە سەرتاشەکانی سلێمانی ڕایانگەیاند کە داوایان لە قائیمقامییەت کردووە کە کاتی کارکردنیان رێکبخاتەوە و کاتەکەیان بۆ کەمبکرێتەوە. قائیمقامی سلێمانی لە لێدواێنکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد، ئەو بابەتە پەیوەندییە بەئەوانەوە نییە و هیچ نوسراوێکی فەرمیشیان لەوبارەیەوە پێنەگەیشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، هیچ نوسراوێکی فەرمیان لەبارەی کاتی کارکردن سەرتاشەکانەوە پێنەگەیشتووە.
لەبارەی کاتی
کار کردن و نرخی سەرتاشینەوە قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، سەرتاشەکان ئازادن
لە چ کاتێکدا کار دەکەن و بە چ نرخێک دەیکەن ئەو بابەتە پەیوەندی بە
قائیمقامییەتەوە نییە.
ئەوەش دوای
ئەوەی دوێنێ نوێنهرایهتیی سهرتاشهكانی شاری سلێمانی گردبوونەوە و وتیان، داوا
له لیژنهكانی چاودێریی بازاڕی سهر به قائیمقامی سلێمانی دهكهن كاتژمێر هەشتی
شهو وهك كاتی داخستنی سەرتاشخانەکان و ناساندنی وهك یاسایهكی سهرتاسهری بۆ
تهواوی شاری سلێمانی دیاری بكرێت.
ئەمڕۆش دەرون
رزگار، سەرۆكی لقی سەندیكای كرێكارانی سلێمانی رایگەیاند، سەرتاشەكان كۆمەڵێك كێشەو
گرفتیان هەیە كە لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی لەهەوڵی چارەسەركردنیاندان، نەك ئەوەی
چەند سەرتاشێك داوا دەكەن كاتی كاركردنیان بۆ دیاری بكرێت، چونكە كاری سەرتاشی كارێكی
ئازادەو دەتوانن خۆیان كەی ویستیان دوكان دابخەن یان بیكەنەوە.
لەلایەن خۆشیەوە
فەرهەنگ محەمەد سەرۆكی لیژنەی سەرتاشەكانی سلێمانی وتی، چەند كێشەیەكی سەرەكیان هەیە
كە بریتین لە كەمكردنەوەی ئەو پارەیەی كە لە تەندروستی لێیان وەردەگیرێت داوا دەكەن
وەك ساڵانی پێشووی لێبكرێتەوە، هەروەها باجیان لەسەر كەمبكرێتەوە.
وتیشی، داوا دەكەن
دەركردنی مۆڵەت لەڕێی سەندیكاوە بێت و بۆ ماوەی دووساڵ بێت لەگەڵ ئەوەشدا نرخی كارەبا
هاوتای ماڵا بكرێت، ئەمانە گرفتی سەرەكیانە نەك كۆمەڵێك گرفتی لاوەكی كە باس دەكرێن.
ئیحسان سابر- سلێمانی