PM:05:31:17/08/2026
772 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئەو کارە قبوڵ نەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە ) لەپەیامێکدا کە لە سەکۆی "ئێکس" بڵاویکردوەتەوە، "هاوسۆزی لەگەڵ حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین و بەتوندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی نوسینگەی مەسرور بارزانی دەکەین ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو هێرشانە رەتکراوەن و کارێکی نائەخلاقین، چونکە دەستدرێژین بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێمی کوردستان، ئەو نوسینگەیەش بەشێکی سەرەکییە لە داموزدەگاکانی دەوڵەتی عێراق.