PM:05:05:17/08/2026
776 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر پیرمام، وەزارەت جەختی کردەوە کە ئەم دەستدرێژییە، پێشێلکارییەکی ڕاشکاوی سەروەریی خاکی هەرێم و عێراقە و ئامانج لێی لێدانە لە پێگە دەستووری و یاساییەکانی هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە، هێرشەکە لە سنوورەکانی وڵاتی ئێرانەوە ئەنجام دراوە و نووسینگەی مەسروور بارزانی، شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام کردووەتە ئامانج.
هاوکات وەزارەتی
پێشمەرگە هۆشداری دا کە ئەم جۆرە کردەوانە مەترسیی جیدی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی
تەواوی ناوچەکە دروست دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هەرێمی کوردستان هەمیشە وەک فاکتەری چارەسەر و دیالۆگ
ماوەتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک ڕێز لە ئارامیی ناوچەکە بگرن.
وەزارەتی پێشمەرگە
داوای لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد، کە هەڵوێستێکی جیدی و کردەیی
وەربگرێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان، تاوەکو سەروەریی
نیشتمانی پارێزراو بێت.