PM:04:36:17/08/2026
1060 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی ئاشكرایانكرد، پیلانێکی مەترسیدار بۆ تیرۆرکردنی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاشکراکراوەو بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بهچهند سەرەداوێك گهیشتووه کە ئامانج لێی لێدان بوە لەباڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لەوڵاتدا.
بهگوێرهى چاوگە ئهمنیهكان كه قسهیان بۆ میدیا عەرەبییەکان كردووه دهڵێن، "دەستبەجێ دوای ئاشکرابوونی ئەم پیلانە، ڕێوشوێنی ئەمنیی زۆر توند لەدەوروبەری شوێنی نیشتەجێبونو نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گیراوەتەبەرو هێزە تایبەتەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان و بازگە لەزۆربهى ناوچە هەستیارەکانی بەغدا دانراون بۆ ڕێگریکردن لەهەر جوڵەیەکی گوماناوی".
ئەم پێشهاتە نوێیە
ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لەناوەندە سیاسییو یاساییەکانی عێراق دروستکردووە، چونکە بەئامانجگرتنی
فایەق زێدان بەواتای تێکدانی تەواوی سەقامگیریی دەوڵەتو دامەزراوە یاساییەکان دێت.
تائێستا لایەنە
پەیوەندیدارەکان بەفەرمی وردەکاریی زیاتریان لەبارەی ناسنامەی داڕێژەرانی پیلانەکە
بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لەکاتژمێرەکانی داهاتوودا بەیاننامەی فەرمی
بڵاوبکرێتەوە.