PM:03:58:17/08/2026
936 جار خوێندراوەتەوە
عەلی زەیدی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێنماییدا کە کاری کۆمپانیا نەوتییەکان بکرێتە ٢٤ کاتژمێری بە مەبەستی مسۆگەرکردنی بەردەوامیی بەرهەمهێنان و فراوانکردنی دەروازە جێگرەوەکان، و داوای کرد ئەم قەیرانەی ئێستا بگوێزرێتەوە بۆ دەرفەتێک بە مەبەستی پەرەپێدانی ژێرخانی نەوتیی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کرد، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی داخرانی گەرووی هورمز کە بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاو لە ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق.
هاوکات،
ڕێنماییدا لە پەلەکردن لە دۆزینەوەی دەروازەی جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی وڵات
و خێراکردنی چارەسەرە ئابوورییەکان، لە ڕێگەی نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی گواستنەوە
و بەستنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ بەبازاڕکردنی نەوت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق کەمبووەتەوە،
بەوهۆیەوە بڕیاردرا کاری کۆمپانیا نەوتییەکان بکرێتە ٢٤ کاتژمێری و نۆژەنکردنەوەی
بۆڕییەکان خێراتر بکرێت.