PM:02:48:17/08/2026
884 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە گوندی کەونەگوندی سنووری مێرگەسۆر، کەسێک گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی حاڵەتێکی خنکان لە گوندی "کەونەگوند"ی سەر بە سنووری مێرگەسوور.
وتیشی، لە
ئێستادا تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بە مەبەستی
ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان.