PM:02:12:17/08/2026
800 جار خوێندراوەتەوە
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، بە توندی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر پیرمام دەکەن و جەختدەکەنەوە، ئەم هێرشە ناڕەوایانە بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمن و بەکارهێنانی درۆن و مووشەک چارەسەری کێشەکان ناکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، هێرشەکە لە دیوی سنووری ئێرانەوە کراوەتە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، هیچ بیانوویەک هەڵناگرێت و هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە و ئەم جۆرە
هێرشە ناڕەوایانە کە هیچ بیانوویەک هەڵناگرن، تەنیا هەوڵدانن بۆ تێکدانی
سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. جەختدەکەنەوە، بەکارهێنانی درۆن و مووشەک بەرامبەر
هەرێم، بە هیچ شێوەیەک چارەسەری کێشەکان ناکات.