پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە چوار ملیۆن دینار و پێنج هەزار دۆلاریان لە هاوڵاتییەک دزیبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە چوار ملیۆن دینار و پێنج هەزار دۆلاریان دزیبوو، دەستبەسەر بەشێک لە پارەکە و ئەو کەلوپەلانەشدا گیرا کە پێی کڕدرابوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە
نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین سکاڵای تۆمارکرد بەوەی بڕی چوار ملیۆن دینار و پێنج
هەزار دۆلاری ئەمریکی لێدزراوە، بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوەکان دەستپێبکەن.
باسی لەوەکرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، مەفرەزەکانی
نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.
لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بەشێک لە پارە دزراوەکەدا گیراوە و دەرکەوتووە
بەشێکی دیکەی پارەکەیان بۆ کڕینی ماتۆڕسکیل و کەلوپەلی تر خەرجکردووە.
هەردوو تۆمەتبارەکە (ع، ج، ح لەدایکبووی ۱۹۹٥) و (ز، ف، ع لەدایکبووی۱۹۹۷) لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە
لەگەڵیاندا بەردەوامە.