AM:11:31:17/08/2026
856 جار خوێندراوەتەوە
ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان دەکرێتە پشووی فەرمی و هاوکات، بەپێی ساڵنامەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، پشووەکە هەرێمیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو ٢٥ـی ئاب بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان دەکرێتە پشووی فەرمی.
هاوکات بەپێی
ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ٢٥ـی ئاب، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی
پێغەمبەر (د.خ) لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمی
دەبێت.