سەردێڕ:

هێرشی درۆنی کرایە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی و بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن

AM:10:53:17/08/2026

836 جار خوێندراوەتەوە

دژەتیرۆری پارتی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئێرانەوە ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام کران و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، دژەتیرۆری پارتی بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئێرانەوە ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام کران و هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە کاتژمێر ١٢:٢٨ خولەک بووە و دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-١١٠) لە دیوی سنووری ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام کران.

باسی لەوەشکرد، "ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە".













گەلەری