سەردێڕ:

چاوگێک: پارەی مووچەی مانگی حەوتی هەرێم تەمویلکرا

AM:10:17:17/08/2026

748 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، پارەی مووچەی مانگی حەوتی هەرێم تەمویلکرا و بڕیارە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا وتی، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تەواوی ئەو بڕە پارەیەی بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستە، دوای لێبڕینی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ، بگوازرێتەوە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێم.

وتیشی، بڕی پارەکە ٨٤٠ ملیار دینارە و بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچە بڵاوبکرێتەوە و دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، هەوڵەکان بۆ ئەوەن ئەمڕۆ تەواوی پارەکە کە زیاتر لە ٨٤٠ ملیار دینارە بگاتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.













گەلەری