AM:08:37:17/08/2026
724 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، کازم سەیادی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، بە تۆمەتی سەرانەسەندن و گێچەڵکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویکردەوە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کازم سەیادی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە فەرمانی دادوەر و بە تۆمەتی سەرانەسەندن و گێچەڵکردن دەستگیرکرا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان پەرلەمانتاری پێشووی عێراق کازم سەیادییان
دەستگیرکردووە. دەستگیرکردنی ناوبراو لەسەر بنەمای فەرمانێکی دادوەری بووە کە
لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرچووە، دوای ئەوەی تۆمەتی سەرانەسەندن و
گێچەڵکردنی ڕووبەڕوو کراوەتەوە.