PM:08:11:16/08/2026
832 جار خوێندراوەتەوە
عەلی زەیدی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بە ئامادەبوونی فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکە سەبارەت بە بەهێزکردن و پەرەپێدانی تواناکانی بەرگری ئاسمانی گفتوگۆ کرا، بە جۆرێک کە سەروەریی عێراق مسۆگەر بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پلانی بەهێزکردن و پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی ئاسمانی کرا، بە شێوەیەک کە بەرگریی ئاسمانی عێراق و سەروەریی عێراق مسۆگەر بکات.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو گرێبەستانە کرا، کە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بەستراون،
بۆ دابینکردنی سیستەمە تایبەتمەندە پێشکەوتووەکان بۆ فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردن و گەیاندنی
ئەو گرێبەستانە کردەوە، بەو جۆرەی بەشدار بێت لە تەواوکردنی سیستەمی بەرگریی
ئاسمانیی و بەرزکردنەوەی تواناکانی لە چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی عێراق.