سەردێڕ:

زانکۆی سلێمانی فۆرمی وەرگرتن لە "کۆلێژی ئاسایشی نیشتیمانی" بڵاودەکاتەوە

PM:05:12:16/08/2026

976 جار خوێندراوەتەوە

کۆلێجی ئاسایشی نیشتیمانی لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رێکەوتی ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦ـەوە دەرگای پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکرێتەوە و فۆڕمی تۆمارکردن لە ماڵپەڕی فەرمیی زانکۆ بڵاودەکرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوی کۆلێجی ئاسایشی نیشتیمانی، وەرگرتن بۆ سێ بەشی زانستی دەبێت، کە بریتین لە بەشەکانی (سایبەرسکیوریتی، توێژینەوەکانی هەواڵگری، و توێژینەوەکانی ئاسایش).

سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتن، کۆلێجەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تەنیا ئەو دەرچووانەی قۆناغی ئامادەیی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن کە کۆنمرەی گشتییان لە ٧٥ بەرەو سەرەوەیە.

هاوکات، پرۆسەی وەرگرتنی کۆتایی راستەوخۆ نابێت، بەڵکو خوێندکار دەبێت قۆناغەکانی (تاقیکردنەوەی زانستی و توانستی) و (چاوپێکەوتنی راستەوخۆ) بە سەرکەوتوویی ببڕێت.













گەلەری