سوپای پاسداران ڕایگەیاند، قەتەر رەتیدەکاتەوە رێگە بە شارەزایەکی ئێرانی و لیژنەی دۆزینەوەی راستییەکان بدات بۆ لێکۆڵینەوە لە چارەنوسی دوو فڕۆکەوانی ئێرانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، سوپای پاسدارانی ئێران له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكرد، شارەزایان چەند مانگێکە چاوەڕێی چونە ناو قەتەر دەکەن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لە چارەنوسی ئەو فڕۆکەوانانە ئەنجام بدەن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، پێویستە قەتەر رێگە بدات تیمێک
لە پسپۆڕەکانمان ئامادەبن لەبری ئەوەی پرسی دەستبەسەرکردنی فڕۆکەوانەکان ڕەتبکاتەوە.
سوپای پاسداران باسیان لەوەشکرد، لە مانگی ئازاری ڕابردوەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانیان
خراوەتە خوارەوە، قەتەر سێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە دەستدایە و داوای لە کۆمیتەی نێودەوڵەتی
خاچی سور کردوە هاوکاری بکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئازادکردنی سێ فڕۆکەوانە ئێرانییەکە.
لە کاردانەوەی بانگهشهكانی ئێران کە دەوحە سێ فڕۆکەوانی ئێرانی دەستبەسەر کردوە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە
جەنگییەکانیان، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، بە توندی ئەو بانگەشانەی رەتکردەوە کە سەبارەت
بە دەستبەسەرکردنی فڕۆکەوانە ئێرانییەکان بڵاوبونەتەوە و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەوەی
کە بە بەیاننامەی چەواشەکارانە وەسفی کردوە، کە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی دهوحە بۆ
بەردەوامبون لە دیپلۆماسی هەوڵەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە ناوچەکەدا.