PM:12:40:16/08/2026
856 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت وتی، وەکو حکومەت بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی بەنزینی جۆری نۆرماڵ، هەروەها رۆژانە بڕی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەنزین لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت، بەمەش ڕاپۆرتێکی ئێن ئار تی لەسەر دەستبەسەرداگرتنی بەنزین پشتراست کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەنزینی جۆری موحەسەن و سوپەر بەشێوەی بازرگانین و ئەوان تەنیا پاڵپشتی جۆری نۆرماڵ دەكەن.
وتیشی، بڕی ٥٠
هەزار بەرمیل نەوت بەشی هەرێم ناكات، چونکە ئەو بڕە تەنیا دەکاتە ملیۆنێك و ٧٥٠
هەزار لیتر بەنزین.
ڕوونیکردەوە،
لە ئێستادا دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستاندا هەن، بە جۆرێک
ئەگەر هەر ئۆتۆمبێلێك تەنیا یەك لیتر بەنزین بەكاربهێنێت، ئەوا ئەو ٥٠ هەزار
بەرمیل نەوتە بەشیان ناكات
بەوەش وەزیری سامانە سروشتییەکان،
راپۆرتێکی ئێن ئار تی لەسەر
دەستبەسەرداگرتنی بەنزین پشتراست کردەوە کە ئاشکرای
کردبوو، ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە، زیاتر لە سێ ملیۆن لیتر بەنزینی لێ
بەرهەمدەهێنرێت و حکومەتی ماوەبەسەرچوو، بە ئەنقەست دابەشی ناکات و لەڕێگەی
کۆمپانیاکانیانەوە دەیفرۆشێت.