سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما شەش پلە دادەبەزن

PM:12:00:16/08/2026

912 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و یەک بۆ سێ پلە دادەبەزن، سبەینێش، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلەی تر دادەبەزن.


ئەمڕۆ یەک شەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٦، پلەکانی گەرما ڕوو لەنزمبوونەوە دەکەن و یەک بۆ سێ پلە دادەبەزن و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.

 لەبارەی کەشی سبەینێ ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

هەولێر: ٤٠ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٢ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٠ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٤٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣٠ پلەی سیلیزی.

 

 













گەلەری