سهرۆك وهزیرانی عێراق دەڵیت، ساڵی داهاتوو دەبێتە ساڵی دوو هێندەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و بەرزکردنەوەی توانای دابەشکردن و گواستنەوە، کە ئەوەش "هەنگاوێکی گرنگە بۆ گۆڕینی دۆخی کارەبا لە عێراقدا.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق، عەلی فالح زهیدی سەردانێکی بۆ بارەگای وەزارەتی کارەبا ئەنجامدا و رایگهیاند، "ساڵی داهاتوو دەبێتە ساڵی دووهێندەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و بەرزکردنەوەی توانای دابەشکردن و گواستنەوە، کە ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ گۆڕینی دۆخی کارەبا لە عێراقدا".
ناوبراو هاوڵاتییانی
عێراق دڵنیادەکاتەوە کە ههنگاوه حکومییەکان بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بە سستبون
لە دۆسیەی کارەبادا و ڕاگرتنی بەزۆرخەرجکردن و گەندەڵی کە بۆ چەندین دەیە بەردەوام
بووە.
بهگوێرهی
راگهیهندراوهكه، زهیدی سەردانێکی بۆ بارەگای وەزارەتی کارەبا ئەنجامداوه وەک
بەشێک لە بەدواداچوونی چالاکانە بۆ ئەرکەکانی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی دەوڵەت
و سەردانەکەی بە سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ بەرپرسان و کادرە پێشکەوتووەکانی
وەزارەتەکە دەستپێکرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا
زهیدی جەختیکرد لەسەر پێویستیی زیادکردنی هەوڵەکان، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی
لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەکان بە هەمو جۆرەکانیانەوە،
بە شێوەیەک کە مسۆگەری باشتربونێکی بەرچاو بکات لە پێدانی کارەبا لە هاوینی داهاتوودا.
له راگهیهندراوهكهدا
هاتووه، زهیدی وەزیری کارەبای ڕاسپاردووه به ئەنجامدانی چاککردنەوەی گشتی و زیادكردنی
بهرههمهێنان بۆ ٣٠ هەزار مێگاوات کە لە ئێستادا بەرهەم دەهێنرێت، ههروهها کڕینی
کارەبای هاوردەکراو بە بڕی کەمتر نەبێت لە ١٠ هەزار مێگاوات لە وڵاتانی دراوسێوە.