سەردێڕ:

ئەردۆغان: بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کورد

PM:06:26:15/08/2026

880 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کورد و پاراستنی مافەکانیان لە وڵاتە جیاوازەکانی ناوچەکەدا" و دەشڵێت، "کوردانی سوریا سوودمەند دەبن لە سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە".


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەتنێکدا سەبارەت بە پرسی کورد رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کورد و پاراستنی مافەکانیان لە وڵاتە جیاوازەکانی ناوچەکەدا".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کوردانی سوریا سوودمەند دەبن لە سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە، جەختیشی کردەوە، سوریا بە تەنیا جێناهێڵن و لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

لە بارەی گرژییەکانی ناوچەکە بە تایبەت دۆخی ئێستای گەرووی هورمز ئەردۆغان وتی،"کردنەوەی گەرووی هورمز لە پێشینەی کارەکانیانە و داخرانی لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.

وتیشی، رێککەوتننامەی مەککە پەیامێکی گرنگی بۆ جیهان تێدایە و رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی وڵاتانی واژۆکار هەڵوێستی یەکگرتوویان هەبێت بەرامبەر هەر هێرشێکی دەرەکی، دەشڵێت،" دەرگا بۆ وڵاتانی وەک میسریش واڵایە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پەیوەست بن بەم رێککەوتنەوە".













گەلەری