شانەى ئەمنیی عێراق ئاشکرای کرد، بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت، ئەو هێزانە دەگرێتەوە کە نەبەستراونەتەوە بە دامەزراوە ئەمنییەکان، دەشڵێت، بڕیارەکە حەشدى شەعبى و بەشێک لە دامەزراوەى ئەمنی نایگرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق ڕایگەیاند، حەشدى شەعبى بەشێک لە هێزە چەکدارەکانى عێراقە، یاسا سەربازییە بەرکارەکانیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.
جەختیشیکردەوە،
بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت ئەو هێزانە دەگرێتەوە کەلە دەرەوەى چوارچێوەى
دامەزراوە ئەمنییەکاندان.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بڕیارى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەى هیچ فەرماندەیەک
یاخود سەرکردایەتییەکەى، هاوتەریب بوونى نییە کە چەک لە دەرەوەى چوارچێوەى دەوڵەت
بەکاربهێنێت.
ئەوەش لە
کاتێکدایە حکومەتى عێراق ڕایگەیاندووە، لەدواى ٣٠ـی ئەیلوولەوە، بەگوێرەى یاساى
بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر مامەڵە لەگەڵ هەر کردەوەیەکى چەکدارى لە دەرەوەى
دامەزراوەى دەوڵەت دەکەن.