سەردێڕ:

سلێمانی؛ کۆمپانیایەک بە ناوی گەشتی عومرەوە پارەیەکی زۆری هاوڵاتییانی بردووە

PM:04:05:15/08/2026

724 جار خوێندراوەتەوە

لە سلێمانی، كۆمپانیایەكی حەج و عومرە، بەناوی ڕێكخستنی گەشتی عومرە بڕی ١٥ هەزار دۆلاری هاوڵاتیانی بردووە و خاوەنی كۆمپانیاكە هەڵاتووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، جەزا محەمەد، سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو كۆمپانیایە بەناوی ڕێكخستنی گەشتی عومرە، نزیكەی ١٥ هەزار دۆلار (دەفتەر و نیوێك)ـی پارەی خەڵكی بردووە و ئێستا قوفڵ لە كۆمپانیاكە دراوە و خاوەنەكەشی مۆبایلەكەی داخستووە و خۆی ون كردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چەندین كەس سكاڵایان لەسەر كۆمپانیاكە تۆماركردووە، ئەوانیش سكاڵاكان بەرز دەكەنەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو كەیسە كراوەتەوە".

بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرە لە سلێمانی ڕوونی کردەوە، ئێستا تاكە ڕێكار كە بتواندرێت بەرامبەر ئەو كۆمپانیایە بگیرێتە بەر ئەوەیە، هەر كۆمپانیایەكی حەج و عومرە لەكاتی دامەزراندنی، بڕی پێنج هەزار دۆلار وەكو دڵنیایی (تەئمینات) لە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دادەنێت، لەكاتی سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكان یاخود پابەندنەبوون بەو خزمەتگوزارییانەی كە پێویستە لە گەشتی عومرە پێشكەش بە عومرەكارانی بكات، ئەو لەو بڕە پارەیە مافی مافخوراوان دەگێڕدرێتەوە، هەرچەندە بڕی پارەكە زۆر لەو پارەیە كەمترە كە كۆمپانیاكە لە خەڵكی بردووە.













گەلەری