وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق، پڕۆژەی پێدانی پێشینەی خانووبەرەی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ راگەیاند و بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، بڕی ٦٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدرێتە هاوڵاتییان بۆ مەبەستی دروستکردنی خانوو.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، بەشی راگەیاندنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، قەرزەکە بە شێوەی قیستی درێژخایەن دەبێت کە بۆ ماوەی ١٨٠ مانگ ١٥ ساڵ دەخایەنێت. بڕی قیستی مانگانە ٣٣٣ هەزار دینارە و هیچ سوودێکی بانکی ناچێتە سەر، تەنیا ٢٪ـی کۆی گشتی پارەکە وەک عمولە یان کرێی راییکردن وەردەگیرێت.
بە گوێرەی
راگەیەندراوەکە مەرجەکانی وەرگرتنی قەرزەکە، دەبێت داواکار خاوەنی زەوییەک بێت کە
رووبەرەکەی لە ١٠٠ مەتری چوارگۆشە کەمتر نەبێت، پێویستە زەوییەکە تاپۆ بێت و نابێت
زەوی کشتوکاڵی بێت، هەروەها دەبێت ٥٦ مەتری زەوییەکە بە شێوەی چوارگۆشە بکرێتە
خانوو و داواکار دەبێت تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵدا بێت.
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوە کردووە، پێشکەشکردن بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت و بۆ هەر پارێزگایەک تەنیا
یەک رۆژ دیاریکراوە و خشتەکە بەم شێوەیەیە:
رۆژی ٢٣ـی ئاب پارێزگاکانی (بەغدا، کەرکووک و نەجەف،
سەڵاحەددین و نەینەوا ، ئەنبار ) رۆژی ٢٤ـی ئاب (زیقار و بابل وکەربەلا، رۆژی ٢٥ـی
ئاب بەسڕا، دیوانیە دیالە رۆژی ٢٦ـی ئاب میسان، سەماوە، واست) هاوڵاتیان دەبێت تەنیا
لەو رۆژە مامەڵەکانیان پیشکەش بکەن بە شێوەی ئۆنڵاین، بۆ پارێزگاکەیان دیاریکراوە.