سەردێڕ:

قاسم عەبودی و مەسعود بارزانی پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

PM:01:31:15/08/2026

420 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەوە و باسیان لە له‌ دۆخی ناوخۆی عێراق و دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەمیانی دیدارەکەدا، قاسم عەبودی و مەسعود بارزانی و دۆخی ناوخۆی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاستی نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان عێراق و هەرێم کردەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەوەرەکانی دیکەی گفتوگۆکان بریتی بوون لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان، ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان لەبارەی رێگرییکردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، قاسم عەبوودی وتیەتی "حکوومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و سەرجەم ناوچەکانی عێراق."













گەلەری