سەردێڕ:

بەهۆی زۆریی خانەنشین و کەمیی میلاک، بڕیارێک بۆ تەنسیبی فەرمانبەران دەرچوو

PM:01:04:15/08/2026

13852 جار خوێندراوەتەوە

به‌پێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، بەهۆی زۆریی خانەنشین و کەمیی میلاک، ڕەزامەندیی دراوە بۆ تەنسیبكردنی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی وەزارەتەكە.


بەپێی نووسراوەکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كە وێنه‌یه‌‌كی ده‌ست ئێن ئاڕ تی كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووە، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان پێویستیان بە فەرمانبەر هەیە، تاوەکوو بە تەنسیب بگوازرێنەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو نووسراوەكەی بۆ وەزارەتەكان كردووە و جەختی کردووەتەوە، کاری پێویست ئەنجام بدەن.

سپۆرییەکانی یاسایی، وەرگێڕ، شۆفێر، ئەندازیاری میکانیک و بەکالۆریۆس لە هەر بوارێک، گواستنەوەكە دەیانگرێتەوە.

كاتێك فەرمانبەرێك میلاك و دۆسییە و مووچەی هەر لە فەرمانگەی بنەڕەتیی خۆی دەبێت، تەنیا دەوام و شوێنی كارەكەی دەگۆڕێت، ئەوە پێی دەوترێت تەنسیب.













گەلەری