PM:01:02:15/08/2026
372 جار خوێندراوەتەوە
بەربەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک خنکا، دوای چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی چاودێری رووبارەکانی پردێ دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە لە چێشتخانەیەک کاری کردووە و شەوی رابردوو، دوای تەواوبوونی لە کارەکەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بۆ خۆفێنککردنەوە و گەشت چوونەتە سەر بەنداوەکە.
چاوگێکیش لە
پۆلیسی ناوچەکە باسی لەوەکرد، "گەنجەکە ناوی محەمەد حسێنـە، تەمەنی ١٧ ساڵە و دانیشتووی
گەڕەکی رەحیماوەیە، کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن لەناو بەنداوەکە
خنکاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، ١٦ کەس لە سنووری کەرکوک، بە قەزا و ناحیەکانییەوە
خنکاون و ٣٦ کەسیش لە خنکان رزگار کراون.