سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما وەک خۆی دەمێنێتەوە

AM:11:18:15/08/2026

420 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم، ڕایگەیاند ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک خۆی دەمێنێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. سبەینێش پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ ئاسمان سماڵ دەبێت و لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک و خۆی دەمێنێتەوە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش ئاماژەیان بەوەکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە  بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و لەگەڵ دروستبونی هەندێک پەڵە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٤٤ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٤٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٤٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٣ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٤٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣٠ پلەی سیلیزی

 













گەلەری