سەردێڕ:

خانەقین؛ بەهۆی تەقینی غازەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

AM:11:04:15/08/2026

508 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوڵاڵە (جەلەولا) بەهۆی تەقینی غازەوە ماڵێک ئاگری گرت و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایکەکەشیان بە سەختی بریندار بووە.


چاوگێک لە پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی لێچوون و بڵاوبوونەوەی غاز لە ناو ماڵەکەدا کەوتووەتەوە، لە کاتی رووداوەکەدا دایکەکە و سێ منداڵەکەی لە ناو ماڵەکەدا بوون، بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە و زۆریی دووکەڵەکەوە، هەر سێ منداڵەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی دیکەی رووداوەکە، ئاماژەی بەوەکرد کە دایکی منداڵەکان بە زیندویی رزگارکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێژەی سووتانی جەستەی گەیشتووەتە ٨٠٪، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

لە ئێستادا دایکەکە لە ژێر چاودێرییەکی وردی پزیشکیدایە و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی بەردەوامە، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی زیاتر لە چۆنیەتی روودانی کارەساتەکە ئەنجام دەدەن.












گەلەری