ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیران ڕێککەوتن کراوە لەسەر ناردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان و تێپەڕاندنی بە خێرایی. هەروەها هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای قەرزکردن دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتی، لە کاتی سەردانیان بۆ لای سەرۆک وەزیران ڕێککەوتن لەسەر چەند پرسێک کراوە، لەوانە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لیژنەی دارایی دەرکردنی یاسای بەخشین و قەرزکردنی لەئەستۆ گرتووە و
لەگەڵ حکومەت ڕێککەوتن کراوە لەسەر پەسەندکردنی، بۆ ئەوەش هەفتەی داهاتوو
خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
سەبارەت
بە ئامادەکارییەکانی بودجە وتی، وەزارەتی دارایی ستراتیژیی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ـی
داڕشتووە بە بەشداریی لیژنەی دارایی، چەند وەزارەتێک و نوێنەری هەرێمی کوردستان،
بە مەبەستی ڕەوانەکردنی بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان.
باسی لەوەکرد،
ڕێککەوتن لە نێوان سەرۆک وەزیران و لیژنەی دارایی هەیە بۆ ئەوەی بوودجە بە خێرایی
لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت بە مەبەستی ڕاگرتنی سەقامگیریی دارایی، تاوەکو بوودجەکە بە
شێوەیەکی ڕوون نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی بەرمیلی نەوت و میکانیزمەکانی هەناردەکردن
دیاری بکات.
سەبارەت
بە وادەی یاسایی ناردنی پڕۆژەیاساکە روونیکردەوە، بەپێی یاسای ئیدارهی دارایی
دەبێت بودجە لە ١٠ بۆ ١٥ـی ئهم مانگەدا بگاتە پەرلەمان بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو
پەسەند بکرێت، وتیشی، "هیوادارین کێشە و قەیرانی بەرزکردنەوەی پلە (تەرفیع و
عەلاوە) لە ناو بوودجەکەدا چارەسەر بڕیاری لێبدرێت".