وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتنێکی نوێی بۆ دروستکردنی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت بە توانای هەناردەکردنی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا واژۆ کرد. وەزیری نەوتیش ڕایگەیاند، دۆسیەی نەوتی هەرێم پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت واژۆ کردووە بە ئامانجی دروستکردنی بۆرییەکی نوێی گواستنەوە.
وتیشی، تێچووی
پڕۆژەکە ١٥ ملیار دۆلارە و لەلایەن کۆمپانیاکانی شێڤرۆنی ئەمریکی و یو ئێن ئێسی
قەتەری جێبەجێ دەکرێت، کە لە ڕێگەیەوە نەوت بۆ بەندەرەکانی بانیاس لە سوریا و
عەقەبە لە ئوردن هەناردە دەکرێت.
سەبارەت بە
دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لە نێوان حکومەتی
فیدراڵ و هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکاندا هەیە و دەکرێت بەپێی دانوستاندنەکان
هەموار بکرێتەوە، بەڵام دۆسیەکە پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە بۆ گەیشتن بە
چارەسەرێک کە لە بەرژەوەندی هەموواندا بێت."
ئەمەش لە
کاتێکدایە لە ئێستادا عێراق ڕۆژانە دوو ملیۆن و ٧٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم
دەهێنێت و ئاستی هەناردەکردنی مانگانەی لە نێوان یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بۆ یەک
ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەدایە.