PM:12:56:14/08/2026
532 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، شاندێکی ئەمنی وڵاتەکەیان سەردانی سعودیەیان کردووە و لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆبوونهتەوە، جەختیشیان لە بەردەوامیی هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوانیان کردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، سەباح نوعمان، وتەبێژی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی، شاندە ئەمنییەکەی عێراق لە ڕیاز لەگەڵ وەزیری بەرگریی سعودیە کۆبوونەتەوە و پرسی ئەمنی و هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ کردووە.
هاوکات،
عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی
عێراق ڕایگەیاند، عێراق نابێتە سەرچاوەی مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ڕێگەش
نادات خاکی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرش و دەستدرێژیکردنە سەر هیچ وڵاتێک
بەکاربهێنرێت.