AM:10:26:14/08/2026
668 جار خوێندراوەتەوە
بومەلەرزەیەک شارۆچکەی چەمچەماڵی هەژاند و چەندین ماڵ و باڵەخانەش زیانیان بەرکەوت، لە بارەی هێزی بومەلەرزەکە کەشناسی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی شارۆچکەکەی هه‌ژاندووه به‌پێوانه‌ی رێخته‌ر چوار پله بووه، و چەقی بوومەلەرزەکەش نزیک گوندی قەرەتامۆر بووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٦، بومەلەرزەیەک شارۆچکەی چەمچەماڵی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەژاند، بەهۆیەوە زیان بەرچەندین خانوو باڵەخانە و ئۆتۆمبێل کەوتووە. هەروەها بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی شاره‌كه‌ی هه‌ژاندووه به‌پێوانه‌ی رێخته‌ر چوار پله بووه، و چەقی بوومەلەرزەکەش نزیک گوندی قەرەتامۆر بووە.
بەپێی ووتەی دانیشتووانی چەمچەماڵ، هێزی بومەلەرزەکە
بەجۆرێک بووە تەنانەت دیواری ماڵ و دوكان و چه‌ندین شوێنی بازرگانیشی رووخاندووە،
هەروەها وای لەخەڵک کرد لە ماڵەکانیان بێنەدەرەوە.
چەند کەسێک بۆ
ئاگادارکردنەوی هاوڵاتیانی دانیشتووی چەمچەماڵ لەو بومەلەرزەی کە ناوچەکەی هەژاند،
هەستان بە تەقەکردن بە ئاسماندا و بەوهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
به‌پێی یه‌كێك له ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌كانی به‌ره‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ كه له كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا تۆماركراوه، هاووڵاتییه‌ك ده‌ڵێت، له‌ترسی
بوومه‌له‌رزه ناوێرین بچینه ژووره‌وه و له ترسی ته‌قه‌كردنیش ناوێرین له ده‌ره‌وه
بمێنینه‌وه و ژیانی خه‌ڵك له مه‌ترسیدایه.