سەردێڕ:

لە دهۆک مامۆستایەکی ئایینی لەسەر ڕەخنەگرتن لە حکومەت لە وتاردان دوورخرایەوە

PM:11:09:13/08/2026

968 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر رەخنەگرتن لە نرخی کارەبا و بەنزین، پارتی یەکێک لە دیارترین ماۆستا ئاینییەکانی دهۆکی لە وتاردان دوورخستەوە.


مەلا حەربی رێکانی، یەکێک لە دیارترین مامۆستا ئاینییە گەنجەکانە کە لەم ساڵانەی دواییدا وتارەکانی کاریگەر و بەربڵاوبوون و خەڵکی دهۆک حەزیان لە پەیامەکانی دەکرد، بەڵام لە هەفتەکانی رابردوودا باسی گرانیی نرخی کارەبای رووناکی و بەنزین و گرانیی نرخی کەلوپەلی کرد، ئەوقاف ئاگاداری کردووەتەوە کە بۆ ماوەی سێ مانگ راگیراوە.

لەوبارەیەوە مەلا حەربی دەڵێت، ئەوقافی دهۆک ئاگاداری کردووەتەوە، ماوەی سێ مانگ نابێت وتار بدات، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی کە مامۆستای نوێ هاتوون و لە شوێنی ئەوان بۆ وتاردان و تاقیدەکرێنەوە.

دەشڵێت، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە، کە لەسەر یەکێک لە وتارەکانی بووە کە باسی گرانیی کەلوپەل و بەتایبەت بەنزین و کارەبای کردووە و رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی حکومەت گرتووە.













گەلەری