بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور دەڵێت، دەستیان بەسەر چوار تۆن و نیو یاری ئاگریندا گرتووە.
                                        
                                        
         بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور رایگەیاند، هیزه‌كانیان توانیویانە له دوو هه‌ڵمه‌تی جیاوازدا له ناو دوو كۆگادا ده‌ستیان گرتووە به‌سه‌ر بڕیكی زۆری یاری ئاگرینی جۆراوجۆر.
 
            
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌و جۆره یاریانه ده‌كرێت
ببێته مه‌ترسی بۆ منداڵان و بێزاركردنی هاوڵاتیان و نانه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ بۆ ئاهه‌نگگێرانی
ئه‌و بۆنانه‌ی كه له ساڵی نوێ‌دا."
باسی لەوەشکردووە، له هه‌ردوو كۆگاكه‌دا ٢٠٠ كارتۆن كه
ده‌كاته زیاتر له چوار تۆن و نیو یاری ئاگرین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و دۆسیه‌ی
لێكۆڵیه‌نه‌وه بۆ کەیسەکە بۆ كراوه‌ته‌وه. 
ئاسایشی شارەزور دەشڵێت، "داوا له كاسبكاران ده‌كه‌ین
دووركه‌ونه‌وه له‌و جۆره بازرگانیكردنه."