سەردێڕ:

کەی بەشەخۆراکی حەوتەم دابەشدەکرێت؟

PM:08:24:29/10/2025

980 جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان دەکرێت و بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوودا ئارد دەگاتە دەست بریکارەکانی خۆراک و دەست بە دابەشکردنی دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان دەکرێت، سەرجەم بابەتەکانی بەشەخۆراکەکە ئامادەن بە بریکارەکانی خۆراک بدرێن.

هاوکات نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ئارد دەگاتە لای بریکارەکانی خۆراک، بەمەش لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بریکارەکانیان بکەن.
وتیشی، بەشەخۆراكی حەوتەم پێكهاتووە لە برنج سێ كیلۆ، شەكر كیلۆیەك، زەیت لیترێك، ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە و كیلۆیەك لە پاقڵەمەنییەكان.













گەلەری