سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی سێ

PM:07:35:01/04/2026

2704 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان خۆی و چاوەروانیش دەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێمیش بێت، بەغدا داوای هەرێم کردووە وردەکاریی بانگەشەی کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆییی بە راپۆرت پێبدەن.


هەرچەندە بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێن، بەغدا ئەم مانگە داوای ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی نەکردووە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە بەغدای وتووە، داهاتی ناوخۆی هەرێم زۆر کەمبووەتەوە.

لەبەرامبەریشدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە شاندی هەرێمی وتووە، پێویستە بە راپۆرتی چاودێریی دارایی پاڵپشتی ئەم بانگەشەیە بکەن و پێی بڵێن داهاتی ناوخۆی هەرێم چەندە و چەند کەمیکردووە و ئەویش داواکاریی خەرجکردنی مووچەکە دەخاتە بەردەم سەرۆک وەزیران تا بڕیاری لێ بدات.

بەوەش چاوەروان دەکرێت تا هەفتەی داهاتوو ناردنی مووچەی هەرێم یەکلاببیتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە بە تەمویل كردنی پارەی مووچەی مانگی نیسان (٤)ی سەرجەم خانەنشینان (سەربازی و مەدەنی).

راشیگەیاندووە، هاوكاتی مووچەی خانەنشینان، لە سبەینێوە مووچەی مانگی چواری چاودێری كۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت.













گەلەری