سەردێڕ:

دوای لێدوانەکانی ترەمپ بەهای زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

AM:10:28:02/04/2026

10536 جار خوێندراوەتەوە

دوا بەدوای قسەکانی ترەمپ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە ١٦٣ دۆلار دابەزی و یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە چوار هەزار و ٦٢١ دۆلارە، مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن و سێ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەهای هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار ھەزار و ٦٢١ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٨٥٩ هەزار دینارە.

زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و سێ هەزار دینارە.

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و ٥١ هەزار دینارە.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ١٤٦ هەزار دینارە.













گەلەری