PM:01:06:04/04/2026
872 جار خوێندراوەتەوە
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی ئێن ئاڕ تی پێچەوانەی یاسایی رۆژنامەگەرییە و داواش دەکات رێگە بدرێت كەناڵەكە كاری میدیایی خۆی بكات و نوسینگەكانی بەكاربهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەنتەری میترۆ رایگەیاند،ئەو بڕیارەی كە كەناڵەكەی پێداخراوە کە بڕیاری ژمارە ٧ـی ساڵ ١٩٩٧ـە بۆ دام و دەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و دامەزراوە میدیاییەكان ناگرێتەوە، بریارەكە سزای تێدا نییە تا بەو شێوازە توندە كەنالەكە سزابدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی ئێن ئاڕ تی پێچەوانەی
یاسایی رۆژنامەگەرییە و داوا دەکات حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەریی رێگە بدەن
كەناڵەكە كاری میدیایی خۆی بكات و نوسینگەكانی بەكاربهێنێت.
ئەوەش لە
کاتێکدایە،رۆژی ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، هێزێكی
ئەمنی چوونەسەر نوسینگەی كەناڵی ئێن ئاڕ تی و دایدەخات، رێگە نادات كەناڵەكە كاری
خۆی بكات، دواتر لە هامان رۆژدا نوسینگەی كەناڵەكە لە شاری دهۆك دادەخرێت.