وەزارەتى بەرگریى عێراق دەڵێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییە ئاسمانییەکان خاوەنی سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەن، دەشڵێت، کار بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، تەحسین خەفاجى، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتى بەرگریی عێراق وتی، تەنیا عێراق رووبەڕووى مەترسی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نابێتەوە، بەڵکو وڵاتانی دیکەی جیهانیش دەگرێتەوە.
باسی لەوەشکردووە،
بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییە ئاسمانییەکان خاوەنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەن،
دەشڵێت، کار بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد دەکەن.
دەشڵێت، کارێکی
گەورە لە ناو وەزارەتی بەرگریدا هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیە، چ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی ئەلیکترۆنی یان لە rێگەی ئامادەکردنی توێژینەوەی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی
ئەم هەڕەشانە و میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەت
گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاى تالیسى فەڕەنسى کردووە بۆ دابینکردنى رادارى نوێى سەربازى
و بە گەیشتنی ئەم رادارانە تواناى فەرماندەیى بەرگرى ئاسمانى بەرزدەبێتەوە.