سەردێڕ:

مەسعود پزیشکیان: گفتوگۆکانمان لەگەل ئەمریکا هەنگاوی باشی بڕیوە

AM:11:25:08/02/2026

760 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە لە عومان ئەنجامدران هەنگاوێک بوون بەرەو چوونە پێشەوەی پەیوەندیەکان.


دوابەدوای کۆبوونەوەکانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان و لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی بەرەوپێشچوونەکانی پەیوەندیەکانی نێوانیان لەگەڵ ئێران، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەل ئەمریکا هەنگاوی باشی بڕیوە و بەرەوپێشچووە.

وتیشی، هەڵبژاردنی رێگای گفتوگۆ و دیبلۆماسی هەمیشە ستراتیژی ئەوان بووە بۆ گەشتن بە چارەسەری ئاشتیانە، هاوکات، گەلی ئێران هەرگیز زمانی هەڕەشە و هێز قەبوڵ ناکات و رێگا نادات لەبەرامبەری بەکاربهێنرێت.

راشیگەیاند، لۆژیکی ئەوان لە پرسە ئەتۆمییەکاندا پشت بەو مافانە دەبەستێت کە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمیدا هاتووە.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵیت، سوورن لەسەر مافی خۆیان لە بەرنامە ئەتۆمیەکەیاندا و دەستبەرداری نابن.
لایخۆشیەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، ئەوان رێگای دیبلۆماسیان بەسەر رێگای جەنگدا هەڵبژاردووە و هیوادارن ئەمریکاش بەهەمان شێوەبێت.

وتیشی، سوورن لەسەر مافی خۆیان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەدا، تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگیش ئەوا لەو پێناوەدا دەجەنگن.













گەلەری