سەردێڕ:

عێراق بەرهەمهێنانی دەرمانی ناوخۆی بۆ ٪٥٠ بەرزدەکاتەوە

AM:11:02:08/02/2026

712 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سودانی دەڵێت، پلانیان هەیە لە داهاتوودا رێژەی پشتبەستن بە دەرمانی بەرهەمهێنراوی ناوخۆ بۆ ٪٥٠ بەرزبکەنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، عومەر شاکر ئەلحاج، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، پلانەکانیان بریتین لە پاڵپشتیکردنی کارگە نیشتمانییەکان، ئاسانکاری لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان و بەستنەوەی پرۆسەی خۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمان بە سیاسەتەکانی کڕینی حکومییەوە.

لای خۆشیەوە، وتەبێژی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق دەڵێت، زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی دەرمان دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایشی دەرمان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردن، بەتایبەت لە کاتی قەیران و بارودۆخە نائاساییەکاندا، جگە لەوەی متمانە بە بەرهەمی نیشتمانی بەهێز دەکات و پاڵپشتی لە ئابووری وڵات دەکات.













گەلەری