AM:08:39:08/02/2026
824 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق لە دوای ٢٠٠٥ـەوە بۆ یەكەمجار كارنامەی دانیشتنەكانی بە زمانی كوردی بڵاودەكاتەوە.
لە دوای ٢٠٠٥ـەوە وتێپەڕبونی پێنج خولی پەرلەمانیی، پەرلەمانی عێراق لە شەشەمین خولیداو بۆ یەكەمجار، بڕیاریدا خشتەی كارەكانی بە زمانی كوردی بڵاوبكاتەوە، بەڵام تائێستا زمانی كوردی نەبووەتە زمانێكی پیادەكراو لە لە گفتوگۆكانی دانیشتنی پەرلەماندا، لەگەڵ ئەوەی دووەم زمانی فەرمییە لە عێراق.
دواى ئەوەی
ئێوارەی رۆژی شەممە، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا کارنامەکەی بە زمانی کوردی
بڵاوبکاتەوە، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان بۆ یەکەمجار كارنامەی دانیشتنی رۆژی
دوو شەممەی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی
كارنامەی دانیشتنەكە كە پێشتر بە زمانی عەرەبی بڵاوكرایەوە، دانیشتنەكە لە دوو
بڕگە پێكدێت، تایبەتە بە سوێندخوارنی ژمارەیەك پەرلەمانتارو دەنگدان لەسەر لیژنە
هەمیشییەكانی پەرلەمان.