سەردێڕ:

ئیدارەی کۆبانێ: سەرەڕای بەڵێنەکانی دیمەشق گەمارۆی سەر شارەكە بەردەوامە

PM:08:01:07/02/2026

1216 جار خوێندراوەتەوە

خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی کانتۆنی فورات داوا دەکات، سەرەڕای بەڵێنەکانی نوێنەرانی حکومەتی کاتی لە کۆبونەوەی حەلەبدا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر شارەكە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە و گەمارۆكان بەردەوامە. هەروەها جەخت لە پابەندبون بە ڕێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی دەكەنەوە و ئامادەیی دەردەبڕن بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەرپرسیارێتییەی كە دەكەوێتە ئەستۆیان.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی کانتۆنی فورات له‌ راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە لێدوانی میدیاکانی حکومەتی کاتی سوریا وتی، ئه‌و لێدوانانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌قی رێكه‌وتنی ٢٩ـی یەکی نێوانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و حكومه‌تی كاتی سوریا ناگونجێت.

هاوکات، ئیدارەکە پابەندبونی خۆی بە مەرجەکانی ئەو رێککەوتنە دووپاتكرده‌وه‌ و هەروەها یەکەمین هەنگاوی کردەیی لە شیوخ لە رێگەی یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە جێبەجێکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی دانیشتوان و دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، کۆبونەوەیەک لەنێوان ئیدارەی کۆبانێ و جێگری پارێزگاری حەلەب ئەنجامدرا، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە کورد و عەرەبەکانی گوندەکانی کۆبانێ، لە ئەنجامدا پارێزگار، بانگهێشتێکی فەرمی ئاڕاستەی ئیدارەی کۆبانێ کرد بۆ سەردانی حەلەب بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان.













گەلەری

‌بەپەلە