AM:09:02:05/02/2026
640 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، سانسۆرکردنی نایاسایی قەرەقوشیانەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێمان دەڵێت کوردستان لە هەموو روویەکەوە لە مەترسیدایە وهیچ فشارێک لە هەنگاوە سیاسییەکانیان بۆ شەفافکردنی داهات و بردنی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان پەشیمانیان ناکاتەوە.
رێبوار ئەوڕەحمان، جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، سانسۆرکردنی نایاسایی و قەرەقوشییانەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێمان دەڵێت، کوردستان لە هەموو روویەکەوە لە مەترسیدایە و ئەمەش وامان لێدەکات لەهەموو کات زیاتر جەخت لە گۆڕانکاری لە سیستمی حوکمڕانیدا بکەینەوە، تا کوردستان لە مەترسییەکانی تاکڕەوی بپارێزین.
دەشڵێت، هیچ فشارێک لە هەنگاوە سیاسییەکانیان بۆ
شەفافکردنی داهات و بردنی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان و زەمانەتکردنی مووچەی خەڵک و
بازاڕی کاسبکاران و ئاوەدانی لە هەموو شارو شارۆچکەکان پەشیمانیان ناکاتەوە.