AM:08:22:02/02/2026
1028 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی سلێمانی دەڵێت، مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بڕی بارانبارین لە سلێمانی ١٥٢.١ ملیم بووە، کە بەراورد بە تێکڕای بارینی ساڵانەی مانگی کانونی دووەم، ئەمساڵ ٣٠ ملیم زیاتر باریوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی سلێمانی وتی، ئەم مانگە بڕی بارانبارین لە سلێمانی ١٥٢.١ ملیم بووە و بڕی بارانبارین لەم مانگەدا بەراورد بە تێكڕای بارینی ساڵانەی مانگی كانوونی دووەم ئەمساڵ ٣٠ ملیم زیاتر باریوە و کۆی گشتیی بارانی وەرزەکە گەیشتووەتە ٥١٩.٣ ملم.
وتیشی، بەپێی
داتا تۆمارکراوەکان لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ نزمترین پلەی گەرمی -٣ پلەی
سیلیزی بووە و بەرزترین پلەی گەرمیش لەم مانگەدا ٥ پلەی سیلیزی بوو، کە بەراورد بە
تێکڕایی پلەی گەرمی ساڵانەی مانگی کانونی دووەم ئەمساڵ ١.٨ پلە نزمتر بوو.