سەردێڕ:

بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە

PM:05:07:01/02/2026

13764 جار خوێندراوەتەوە

داوا لەو مووچەخۆرە خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەكرێت كە تائێستا فۆرمی (هەژماری من)یان پڕنەكردووەتەوە (بیركۆڵ، داون، شەلەل دەماغ، شیزۆفرینیا) لەزووترین كاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان بڵاویكردەوە، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەینەوە کە سوودمەندن و هاوکاری کەمئەندامی وەردەگرن لە بەڕێوەبەرایەتیمان، سەرپەشتیاری خاوەن پێداویستیە تایبەتەکە فۆرمی (هەژماری من)یان پڕ نەکردووەتەوە لە زووترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی (فۆرمی هەژماری من)."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی فۆرمەكەیان پڕ نەكردووەتەوە دەبێت لە كاتی سەردانیكردندا کۆپیەکی ئەم بەڵگەنامانە بە رەنگا و رەنگ لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.

- کارتی نیشتیمانی

- کارتی زانیاری

- ناسنامەی خاوەن پێداویستی تایبەت

- وێنەیەکی مامەڵە

- پاسپۆرت (ئەگەر هەیبێت)

بەگوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، هەر فەرمانبەرو خانەنشینێك تائێستا فۆڕمی (هەژماری من)ی پڕنەكردووەتەوە یاخود كارتی بانكییان تەواو بووە و كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، ئەوا مووچەی مانگی یەكی پێنادرێت و رایدەگرن تا خۆی تۆمار دەكات.














گەلەری